وەزیر بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە ئیران دەكات و دەڵیت بەم زووانە باجیكی قوورسی هێرشەكانی دەدات.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 16-6-2025 ڕایگەیاند “بەم نزیکانە تاران باجەکی ئەو هێرشانە دەدات.”
یسرائیل کاتز، دەشڵێت: “ئێران بە ئەنقەست هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.”
لای خۆیەوە کەناڵی 12 ئیسرائیل، ڕایگەیاند “لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا ئێران 11 هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل کردووە و 370 مووشەک و زیاتر لە 100 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەڵداوە.”
لە لایەكی دیكەشەوە ڕۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی قوربانییانی ئیسرائیل بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران گەیشتووەتە 19 کەس و 400 کەسی دیکەش بریندارە.