ئا: دڵدار عەزیز
کۆمپیوتەر یەکێکە لە ئامرازە هەرە گرنگەکان بۆ ئەنجامدانی ئیشەکانمان بە شێوازی دیجیتاڵی، جا چ مۆبایل، لاپتۆپ یاخود پی سی (pc) بێت.
رام، قەبارەی بیرگە، سی پی یو(cpu) و کارت شاشە، چوار بەشی زۆر گرنگی کۆمپیوتەرن بۆ ئەنجامدانی ئیشەکانمان بەبێ کێشە و بە کوالێتییەکی بەرز، دەبێ ئەم سێ ئامرازانە گونجاو بن بۆ ئەو ئیشەی کە دەمانەوێت ئەنجامی بدەین، بۆ نموونە گەر بمانەوێت لاپتۆپێک بکڕین بۆ ئیشی دیزاین یاخود دەنگ نابێ قەبارەی یادگەکەی لە هەزار گیگابایت کەمتر بێت و هێزی سی پی یوی دەبێ لە بەینی 3.10 تاوەکو 3.40 گیگا هێرتز بێت ،هەروەها رامەکەی نابێ لە هەشت گیگابایت کەمتر بێت، کارت شاشەکەش دەبێ لەگەڵ ئاستی ئیشکردنماندا بگونجێت.
ئەم ئامرازانەی کە لە سەرەوە باسمانکردن جگە لە چەندایەتییان چۆنایەتیشیان زۆر گرنگە.