بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق، لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆ بێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆک و چوار ئەندامی باڵای دادگای فیدراڵیی عێراق ،دوای بەجێهێنانی پرۆسەی حەج لە سعوودیە گەڕاونەتەوە، دوێنێ جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگاکە لەگەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری وڵاتەکە کۆ بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق، جاسم محەممەد بەڵێنی دا، ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات، لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند ڕێککارێک دەگیرێنەبەر، لەوانە:
یەکەم: ڕاگرتنی نووسراوەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
دووەم: ڕوونکردنەوەیەک دەدرێت، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووی دادگاکە خۆی، کە لە ماوەکانی ڕابردووا دەری کردبوو دەربارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هەروەها لەنێو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار دراوە، هەرکاتێک دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەبارەی ناردنی مووچە دەربکات، ئەنجوونی وەزیران پابەندی ببێت و بەشێوەی سولفە پارەکە بینرێت.