ئیسرائیل بەردەوامە لە بوردومانكردنی ئێران، هەر ئەمرۆ تاران و كرماشانی بوردومان كرد.
لە بەرەبەیانیی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025ـوە، پێکدادانی راستەوخۆی نێوان تەلئەڤیڤ و تاران بەردەوامە. سەرەتا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند بنکەی ئەتۆمی و سەربازی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی کوژران.
پاشان ئێران لە وەڵامی هێرشەکەدا ئۆپەراسیۆنی ”بەڵێن راست 3”ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند کە تاوەکو ئێستا بە چەند قۆناخ هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر وڵاتەکە.