رێبوار حەمەلاو شوانی
مێژوو شاهیدە ، بونیاتنانی عێراقی نوێ و قوربانیدان لە پێناو گۆڕینی عەقڵییەتی دیكتاتۆری بۆ ئازادی و دیموكراسی وهاوبەشی ، هەموو هەوڵە بەردەوامەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی بووە ، بەتایبەتی چەسپاندنی مافەرەواكانی گەلی كورد و هەموو پێكهاتە و ئایین وئایینزاكان .
لەگەڵ ئەوەشدا سەركردایەتی سیاسی كوردستان و گەلی كورد لە پێناو پارێزگاری لە عێراقی نوێ و دیموكراسی زۆر پشوودرێژ وقوربانی گەورەی بەخشیووە ، ئەوەتا ماوەی 22 ساڵە ، لە جیاتی ئەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق مافەدەستوروییەكانی كورد جێبەجێ بكەن و دادپەوەری ویەكسانی و شایستەكانی پێبدەن ، لە پێناو ئەو قوربانییە گەورەی بۆ دامەزراندنی عێراقی فیدڕاڵی و هاوبەشی بەخشی ، ئەزموون و كردەوەكانی بەغدا سەلماندنی ئەوان باوەریان بەهاوبەشی راستەقینە نییە ، لەڵكو سیستمێكی نادادپەوەری و زۆردار بەڕێگەی هەڕەشە وفشارەوە هەوڵی خۆسەپاندن و بڕیارە تاكڕەوانەكانی خۆی داوە ، بەبێ گوێدان و ڕێزگرتن بە دەستوور و بنەماكانی هاوسەنگی نیشتمانی.
درێژە كێشانی ئەو فشار و هەوڵەناڕەوایانەی دەسەڵاتدارانی عێراق و لە ژێر ڕۆشنایی ئەو راستییانەدا هەوڵ و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی وەك رەمزێكی بەردەوامی و ئیرادە پاراستنی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانی و سیاسییەكانی خەڵكی كوردستان ڕووبەڕووی هەموو پێشێڵكارییەكان بەرامبەر بە دەستوور و دیموكراسی و فیدڕاڵی و هاوبەشی لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراق بووەتەوە .
یەكەم ، بەكارهێنانی كارتی ئابووری و دارایی وەك كارتێكی فشار دژی خەڵكی كوردستان ؛ چونكە دەركەوت ئەو هەنگاوانەی دەسەڵاتدانی عێراق تەنها بابەتێكی درایی نییە بەڵكو بووەتە ئامرازێكی فشاری سیاسی و بۆ چەندەمین جار لەلایەن بەغداوە بەكار دەهێنرێت ، هەموو جارێكیش پاساو و بیانوو و سیناریۆكانیان ئامادە بووە . بەتایبەتی بەستنەوە و دانانی مەرج بۆ ناردنی مووچە وشایستەداراییەكانی خەڵكی كوردستان بە پرسی رادەستكردنی نەوت ، پێچەوانەی ماددەی 121ی دەستووری هەمیشەیی عێراقە و پێشێڵكارییەكی ئاشكرایە دژی 7ملیۆن كوردستانی .
دووەم ، سەرۆك مسعود بارزانی، هەردەم و لە هەموو قۆناغەكاندا پارێزگاری لە ئیرادە و كەرامەتی گەل و نیشتمانەكەی كردووە ، لە نێو هەموو ئەو قەیران و ئاڵنگارییانەدا بە دەنگێكی روون و بەرز و ئاشكرا ڕووبەڕووی هەموو ئەو نادادپەوەرییانە بووەتەوە لە ناوچەكە دژی كوردستانە و لەهەمانكاتیشدا هەمیشە پشوودرێژی و نەرمییەوە دەستی گفتوگۆ و دانووستانی بۆ چارەسەری كێشەكان ڕەت نەكردۆتەوە ، هەوڵەكانیشی لە عێراق لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسی و سەقامگیری و ئاشتی بووە لە عێراقدا ، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەغدا هەمیشە ڕێك بە پێچەوانەوە كاریان بۆ تێكدان و بێ متمانەیی و پێشێڵكردنی دەستوور و هاوبەشی كردووە و هەمیشە لە زۆربەی بۆنەكانیشدا سەرۆك بارزانی ، بە بیری دەسەڵاتدانی عێراقیی هێناوەتەوە، هاوبەشی و دیموكراسی و پێكەوەژیان و دەستوور و فیدڕاڵی پێشێڵ مەكەن .
سێیەم ، هەر لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بە ئێستاشەوە ، سەركردایەتی سیاسی كورد ، رابەرایەتی سەرۆك بارزانی ، هەمیشە دەرگەی گفتوگۆ دانەخستووە ، لە هەمانكاتیشدا هەرگیز ڕێگە بە سیاسەتی شۆڤێنزمی و خۆڕادەستكردن نەداوە و بەرگری لە شكۆ و كەرامەتی كوردوكوردستان و مافەرەواكانی كردووە .
گرنگە هەمووان ئەو راستییە بزانن ، گەلی كوردستان هەزگیز چاوی لە خاك و مافی گەلانی دیكە و نەوت و داهاتی بەسرە و ناوەڕاست و ئیمتیازی زیاد نییە ، بەڵكو تەنها ئەو مافەرەوایانەی كە لە نێودەستووری هەمیشەیی عێراق بۆ دەستبەرە و جێگركراوە . ئەوانەی ئەمڕۆ ڕێز لە دەستوور و هاوبەشی ناگڕن و ناتوانن ڕێگە لە خەڵكی كوردستان بكەن كە ژێر دەستی و ستەمكاری و پێشێڵكاری مافەكانی ڕەتدەكاتەوە . دەسەڵاتدانی عێراق بەو عەقڵییەت و سیاسەتە هەڵەیەی رابردوو و ئێستایان ، نەك هەر ناتوانن ئیرادەی خەڵكی كوردستان بشكێن و بەڵكو زیان بە عێراق ومتمانە و پێكەوەژیان وهاوبەشی دەگەێنن .
لەهەمانكاتیشدا دەبێت عێراق ئەو راستییە بزانێت ، سەرۆك بارزانی هەمیشە وەك چیاییەكی پۆڵایین بەرگری لە كەرامەت و ئیرادەی گەلی كورد و قەوارەی هەرێمی كوردستان و مافەكانی دەكات و نەك تەنها لە چوارچێوەی عێراق ، بەڵكو لە ڕووی هووشیاری نەتەوەیی هەموو كوردێكی ئازاد و خاوەن كەرامەت دا .