پێگەی (ئیسرائیل هیوم) نووسیویەتی کۆماری ئیسلامی داوای لە عومان و قەتەر کردووە نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن بکەن بۆ ئەوەی ڕێگە بدەن دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە، بە مەرجێک هێرشەکانی ئیسرائیل بوەستن.
بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند: خولی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری مەسقەت بەڕێوەبچێت، هەڵوەشێنرایەوە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، عومان، قەتەر و ئەمریکا تا ئێستا وەڵامی ئەم ڕاپۆرتەیان نەداوەتەوە.