عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15-6-2025، ڕایگەیاند: ئێران بە دوای بڵاوکردنەوەی شەڕ بۆ ناوچەکە و وڵاتانی دیکە نییە، مەگەر ئەم شەڕە بەسەر ئێمەدا بسەپێندرێت”.
عێراقچی جەختیشی لە مافی بەرگریکردن لە خۆ کردەوە و گووتی ” بە هێزەوە بەرگری لە خۆمان دەکەین، ئەگەر دەستدرێژییەکە بوەستێت، کاردانەوەکانمان دەوستن”.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتووەتە لوتکە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە ململانێی سنوور بەزاندن زیادی کردووە.