ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٣٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ بە سێ هەزار و ٤٢٩ دۆلار بوو.
گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٩٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٩٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٢٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٠٤ هەزار دینارە