مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات كە دوور نییە ڕێبەری باڵای ئێران لە هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران بكرێتە ئامانج.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی لە زاری بەرپرسێكی سەربازی ئیسرائیل كە ناوەكەی ئاشكرا نەكردووە بڵاوی كردەوە “دوور نییە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە هێرشە چڕەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بكرێتە ئامانج.”
بەرپرسە سەربازییەكە ئاشكراشی دەكات كە ئیسرائیل لە هێرشەكانی دا تەنیا ئامانجی لەناوبردنی بەرنامەی ئەتۆمییەكەی نییە، بەڵكوو ئامانجی پەكخستنی دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیی ئێرانە .