کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە 14-6-2025 لە رۆیشتنی بۆ لوتکەی گروپی حەوت لە کەنەدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ” بەریتانیا کەرەستەی سەربازی زیاتر دەگوازێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوان فڕۆکەی جەنگی بۆ پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەکە لە کاتی باری نائاساییدا”.
بە قسەی گووتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئامادەکارییەکان بۆ ئەم جێگیرکردنە نوێیە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی دەستیپێکرد، کاتێک دەرکەوت دۆخی ناوچەکە بەرەو خراپتر دەڕوات”.
زیاتر روونیكردەوە ” ژمارەیەک فڕۆکەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە بنکەکانی بەریتانیاوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون و فڕۆکەی جەنگی زیاتریش ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت”.