سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سەدان ئامانجی سەربازی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران کردۆتە ئامانج. لەوانەش زیاتر لە 40 ئامانج لە تاران و شوێنی ئەتۆمی لە ئیسفەهان.
بە قسەی گووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە ئۆپەراسیۆنێکی قورسی شەوانەدا 70 فڕۆکەی شەڕکەری ئیسرائیل چوونەتە ئاسمانی تاران و بەرەو قوڵایی پایتەخت پێشڕەوییان کردووە. جەختیشی لەوە کردەوە: تاران ئیتر پارێزراو نییە و ئازادی ئۆپەراسیۆنمان لە ئاسمانەکانی ئێراندا جێگیر کردووە.
ئەم هێرشانە ژێرخانی سەرەکی بەرگری ئاسمانی، تاقیگە ئەتۆمییەکان و دامەزراوەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی کردە ئامانج.