ڕۆژی شەممە 14-6-2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماوەی نزیکەی 50 خولەک بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕووسیا، یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کرێملین ڕایگەیاندووە کە پوتین لەو وتووێژەدا هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران ئیدانە کردووە و هەردوولاش ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەدوور نەگرتووە.
ئوشاکۆڤ زیادی کرد: پوتین هەروەها جەختی لە ئامادەیی بەردەوامی ڕووسیا بۆ پێشخستنی دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا کردەوە.
ئوشاکۆڤ ئەم گفتوگۆیەی بە “بەسوود و مانادار” وەسف کردووە.