پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری كارگێڕی ناحیەی دیانا، ئاشكرای دەكات، چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەیان لە قۆناخی جێبەجێ كردندان.
عەدنان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كارگێڕی ناحیەی دیانا بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەگەڵ راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە لایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ناوچەكە بووژانەوەی زۆری خزمەتگوزاری بەخۆیەوە بینیووە، لە سنووری ناحیەی دیاناش چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە جێبەجێكردندان، هەروەها ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە لە پلان و بەرنامەدان”.
ئاشكراشی كرد: ” لە سنووری ناحیە دیانا سەروی زیاتر لە 17 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێ بەجێ دەكرێن، وەك قیڕ كردن و چاككردنی شەقام و كۆڵانەكان و رێگاكان و ئاوەڕۆ و دیواری پاڵپشت و چەندین پڕۆژەی دیكەی جۆراو جۆر”.
ئاشكراشی دەكات: ” لە لایەن سندوقی نێودەوڵەتی چەند گوندێكی سنوورەكەمان لە پلان و بەرنامەدان، كاری خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەیان تێدا ئەنجام بدرێت.