پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت هاتووچۆی بزرگانی و گەشتیاری نەوەستاوە، دەشڵێت، ئازووقەیەکی زۆر لە کۆگاکانی کوردستاندا هەیە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە شەڕی ئیسرا*ئیل و ئێران تێوەنەگلاوە و هیچ گرفتێكی نییە، سەبارەت بە كەلوپەلی خۆراك و پێویستییەكانی خەڵكیش وتی، “هیچ كێشەیەك نییە و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات، چونكە سنوورەكان كراوەن و ئالوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە، جگە لەوە لە كۆگا بارزگانییەكان و كۆگاكانی دیكەش، خۆراكی زۆر هەیە و بەشی ماوەیەكی دوورمەودا دەكات.”
هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاساییە، بەڵام زۆرتر ئەو كەسانە لە دەروازەكە دەبینرێن كە لە هەرێمی كوردستانەوە لە رۆژانی رابردوو بۆ گەشت چوونەتە ئێران، لە دوێنێوە وردە وردە دەگەڕێنەوە.