میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی نوێیان کردووەتە سەر وڵاتەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی “فارس”ـی ئێرانی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ژمارەیەک بنکەی سەربازی و ژێرخانی نەوت و گازیان لە تارانی پایتەخت و پارێزگاکانی خورم ئاباد، ٤ شوێنی تەورێز، ئازربێجان، ئەسفەهان و کرمانشان کردووەتە ئامانج.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام دەبن و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن ئێران ببێتەوە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.