بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵیت؛ ئەمڕۆ خۆڵبارینێکی سوک دەبێت و پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت.
رۆژی شەممە 14ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و رایگەیاند؛ “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک و پلەی گەرما لە نێوان یەک بۆ دوو پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزم دەبێتەوە”.
لەبارەی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای رۆژی یەکشەممە 15ـی حوزەیران، ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات؛ “ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی