زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە نوێنەرایەتی كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی كرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “بەڕێوەبەری گشتی لە سەردانەكەیدا دیاردەی كار كردن و سوالکردنی منداڵانی لە سەر شەقام و لە ترافیك لایتەكان باس كرد و پلانی وەزارەتی كاری بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە خستە ڕوو”.
وەزیری ناوخۆ پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی كار ڕاگەیاند و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوكار بوون لە جێبەجێ كردنی پلانەكە.