ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی 6ی 2025، سوپای ئیسرائیل ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به ئامانجگرتنی پێگه‌كانی ئێران.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو ئێران هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر ته‌لئه‌بیب و زیانی لێ كه‌وته‌وه.
سوپای ئیسرائیلیش له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ده‌یان مووشه‌ك له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كران و له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریه‌وه مووشه‌كه‌كان تێك شكێندران.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی (ته‌سنیم)ی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، جارێكی تر ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه له تارانی پایته‌ختی ئێران بیسترا.

































































