مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
یەكێك لە سەركردە باڵاكانی بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیێندراوێكدا ستایشی هێرشە مووشەكییەی ئێران دەكات بۆ سەر ئیسرائیل و دەڵێ “هیچ لووت بەرزییەك بەبێ وەڵامدانەوە نامێنێتەوە.”
عیزەت ڕیشق، سەركردەی باڵای بزووتنەوەی حەماس دەڵێ “هێرشە مووشەكییەكانی ئێرانی، شكستیان بە سیستەمە پێشكەوتووەكانی بەرگریی ئیسرائیل هێناوە،” دەشڵێت “وەڵامدانەوە بەهێزەكەی ئێران ئەوەی سەلماند كە هیچ دەستدرێژییەك بەبێ سزا نابێت.”