مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی:
ئاگاداری سه‌رجه‌م قوتابییه سێ یەکەمهکانی ساڵانی (٢۰١٧- ٢۰١٨ ، ٢۰١٨- ٢۰١٩ ، ٢۰١٩-٢۰٢۰ ، ٢۰٢۰- ٢۰٢١ ، ٢۰٢١-٢۰٢٢) گشت بەشەکانی (بەیانیان و ئیواران) ده‌كه‌ینه‌وه، کە تۆماری گشتی لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی فیدڕال.
تێبینی: له كاتی نه‌بوونی هه‌ر داتایه‌ك یان زانیارییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر قوتابییه‌ک راسته‌وخۆ تۆماری گشتی په‌یوه‌ندی به قوتابیه‌كه ده‌كات بۆ دڵنیابون له راست و دروستی داتاكانی.
بۆ كارئاسانی زیاتر بۆ قوتابیان پێویست ناكات خۆیان سه‌ردانی تۆمار بكه‌ن به‌ڵكو كاره‌كانیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی راسپێردراو ئه‌نجام ده‌درێت.