ماڵپەری ئیران ئەنتەرناشناڵ، بە پشت بەستن بە هەواڵی ماڵپەڕی HRANA بڵاویکردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لانیکەم 12 پارێزگای گرتەوە و جگە لە ئامانجە سەربازییەکان، ناوچەی نیشتەجێبوون و مەدەنییەکانیشیان کردۆتە ئامانج.
زانیاری زیاتریان لەبارەی قوربانییان خستۆتەڕوو، ئاماژەیان بەوە كردووە ” تا ئامادە كردنی ئەم ڕاپۆرتە لانیکەم ٦٧٨ کەس لە ئیران کوژراون یا بریندار بوونە کە چوار منداڵ و دەیان ژن و کارمەندێکی فریاگوزاری مانگی سوور لە نێو قوربانییەكان تێدایە.
































































