گووته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران ڕایگەیاند: ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل باجێكی گه‌وره ده‌ده‌ن.
ئه‌بولفه‌زڵ شكارچی، گووته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران دوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دەیان ئامانجی لە ئیران بهڵێنیدا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران بده‌نه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل باجێكی گه‌وره‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌ن.
ئه‌بو فه‌زڵ شكارچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه” ئیسرائیل به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین ناوچه‌ی مه‌ده‌نی له شوێنه جیاجیاكانی ئێران به ئامانج گرتووه.”
گووته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران راشیگەیاند” پێویست ناكات هاووڵاتییانی ئێرانی نیگه‌ران و دوودڵ بن و هیچ هۆكارێكیش بۆ نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیان نییه”.