سوپای پاسدارانی ئێران چوارەم هێرشی مووشەکیی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێکرد و لە ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرایەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئێرانەوە زنجیرەیەک مووشەکی دیکەی بالیستی ئاراستەی ئیسرائیل کراوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی خراوەتە ئامادەیی بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکان.
هاوکات لە زۆربەی ناوچەکانی ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردەوە لێدراوە بۆ ئەوەی خەڵکی بگەڕێنەوە حەشارگەکان.
ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، زنجیرە هێرشێکی دیکەی مووشەکی کراوەتەوە سەر ئیسرائیل ئەمەش لە کاتێکدایە، کاتژمێرێک بەر لە هێرشەکە بەرپرسێکی ئێرانی، کە ناوی بڵاو نەکراوەتەوە، بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەی هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر دەکات.
ئاماژەشیداوە، هێرشەکان مافێکی ڕەوای تارانە بۆ وەڵامدانەوە زێدەڕۆییەکانی ئیسرائیل کە لە بەرە بەیانی دوێنێ هەینی کردیە سەر دەیان ناوچە لە ئێران.
































































