مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە هۆشدارییەكی توند دا، سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت هەر وڵاتێك بەرگری و پشتگیری لە ئیسرائیل بكات دەیكەینە ئامانج.
شەوی ڕابردوو، سوپای ئێران لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی، بە سەدان مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كرد و دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕاگەیاند “هەر وڵاتێك بەرگری لە ئیسرائیل بكات، لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئامانج دەگیرێت.”