ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی بڕیاری دا، هەر ئەمڕۆ هەینی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە سەبارەت بە هێرشەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات.
كۆبوونەوە بەپەلەكەی ئەنجوومی ئاسایش لەسەر داوای ئێران بووە و هەردوو وڵاتی رووسیا و چین پشتگیرییان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە كردووە.
تا ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە دیاری نەكراوە، بەڵام چاوەڕان دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوو ئەنجام بدرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسڕائیل هێرشی مووشەكی و ئاسمانی كردە سەر ئێران و تێیدا ژمارەیەك شوێنی تایبەت لە ناوخۆی ئێران كردە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەكانیش نزیكەی 20 سەركردەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی ئێرانی كوژراون لەنێویاندا فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران هەیە.