زاری كرمانجی-سۆران:
لە ئێستادا بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین، خەڵكی داوای كڕینی سۆپاو پێداویستییەكانی ئامێرە گەرم كەرەوەكان دەكەن، ئەوەش كاریگەرە لەم رێگەیەوە بازاڕمان ببوژێتەوە.
ئیبڕاهیم حاجی، خاوەن پێشانگای ئیبڕاهیم بۆ كەل و پەلی بیناسازی و ماڵ، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” خواستی هاووڵاتییان بۆ كڕینی كەل و پەل و كەرستەی بیناسازی بۆ دروستكردنی خانوو، هەروەها باردۆخی ئابووری هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە، وەك دیاریشە بەهۆی گران بوونی نرخی دۆلار لەم ساڵانەی دوایدا، نرخەكانیش لە بەرزبوونەوەدان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆی مانگانە هۆكار دەبێت كە بازاڕی ئێمەش باشتربێت”.
گووتیشی: ” خواستەكانیش بە پێی كات و وەرزەكان جیاوازە، بۆ نموونە لە ئێستادا بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین، خەڵكی رۆژانە داوای كڕینی سۆپاو پێداویستییەكانی ئامێرە گەرم كەرەوەكان دەكەن، ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر دوكان و فرۆشیاران كە لەم رێگەیەوە بازاڕمان ببوژێتەوە”.
ئەو كاسبكارو فرۆشیارەی شاری سۆران، دەشڵێت: ” زۆر كەس لەكاتی كڕینی كەرستەی بیناسازی داوای بردنیان بە شێوەی قەرز دەكەن، بەپێی ئەوەی زۆربەیان برادەرو ناسیاو موشتەری خۆمن، بە شێوەی قەرز شتەكانم پێداون.