وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، قوتابییانی هەرێمی کوردستان كە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، سەرپشکن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوەیان لە کوردستان.
هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆییەکانی ئێران دەخوێنن بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاریدا، قوتابییانی هەرێمی کوردستان كە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، سەرپشکن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوەیان لە کوردستان لە ئەمرۆوە تاوەکوو (2025/7/1) و دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی دۆخەکە.
ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو بڕیارە بەهۆی ئەو بارودۆخەیە کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدات و بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران و قوتابییانی هەرێمی کوردستان لە زانکۆیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
باسی لەوەش کردووە، ئەو ماوەیان وەک ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.