مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میدیای فەرمیی ئێران هەر یەك لە فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و سوپاسالاری ئێران لە هێرشەكەی ئیسرائیلدا كوژراون .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13ـى 6ـى 2025، ئیسرائیل هێرشێكی بەرفراوانی كردە سەر ئێران. بە پێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئێران، چەندین بنكەی سەربازی و ماڵی فەرماندەكان لە تاران كراونەتە ئامانج و هاوكات بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەكەیان “لە دڵی پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران”ی داوە .
میدیای فەرمیی ئێران ناسنامەی دوو لە فەرماندەى باڵای سەربازی وڵاتەكەی ئاشكرا كرد كە لە هێرشەكەدا كوژراون كە ئەویش حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و محەممەد باقری، سوپاسالاری وڵاتەكەن .