سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم، گفتوگۆیان لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کرد، هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستی پابەندبوون بە دەستوور، هاوبەشی و هاوسەنگی کردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، لە سەڵاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق خرانە بەر باس، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق کرا.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پابەندبوون بە دەستوور، هاوبەشی و هاوسەنگی کردەوە.
کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.