مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیاند “تێچووی زۆری بەخێوكردنی منداڵ، وایكردووە رێژەی منداڵبوون لە جیهاندا بگاتە نزمترین ئاست،”
سندوقی دانیشتووانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نوێترین راپۆرتی خۆی دا، هۆشداری دەدات كە رێژەی زاوزێ لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو كەمیكردووە و ڕایدەگەیەنێت “سەختیی دۆزینەوەی هاوژینێكی گونجاو و تێچووی زۆری بەخێوكردنی منداڵ، قەیرانی نانەوەی منداڵی لە جیهان دروستكردووە،”
بە گوێڕەی راپرسییەكی سندوقەكە، لە كۆی 14 هەزار كەس لە 14 وڵاتی جیهاندا، 20٪ی خەڵك ژمارەی منداڵەكانیان كەمترە لەوەی دەیانەوێت، یان نیگەرانن كە هەرگیز ناتوانن بەو ژمارە منداڵە بگەن كە ئارەزووی دەكەن.