زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ چوارشەم ۱۱ – ٦ – ۲۰۲٥ یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە نوێنەرایەتی كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی كرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “بەڕێوەبەری گشتی لە سەردانەكەیدا دیاردەی كار كردن و دەرۆزەكردنی منداڵانی لە سەر شەقام و لە ترافیك لایتەكان باس كرد و پلانی وەزارەتی كاری بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە خستە ڕوو”.
وەزیری ناوخۆ پاڵپشتی خۆی بۆ وەزارەتی كار ڕاگەیاند و پۆلیسی نەجەوانانی ڕاسپارد بۆ هاوكار بوون لە جێبەجێ كردنی پلانەكە، بۆ ڕێگەگرتن لە كاركردن و دەرۆزە كردنی منداڵان لە سەر شەقام و ترافیك لایتەكان.

































































