شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
شاسوار رەسول بەرپرسی بەشی ئامار لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەماوەی یەك مانگی رابردوو 13,305 سێزدە هەزار و سێ سەد و پێنج كەس سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی و فریاكەوتنیان كردووە، ئەوانەی سەردانی بەشەكانیان كردووە لەوانە بەشی ستی سكان 364، MRI 339، تیشك، 1997، سۆنەر 763، ئیكۆی دڵ 562، پشكنینی تەنووری 18، پشكنینی دڵ 715، چارەسەری سروشتی 667، تاقیگە 55209، خەوتووەكان واتە ئەوانەی لە نەخۆشخانە خەوێندراون 324، نەشتەرگەری 214، قەستەرە 14، شەبەكە و باڵۆن7″.
ئاشكراشی كرد:” ئەو رووداوانەی لە مانگی رابردوو روویانداوە، لەوانەش 28 رووداوی هاتووچۆ، سووتان 24، گوللەش تەنها یەك حاڵەت هەبووە، هەروەها بە هەموو رووداوەكان و سەردانیكردنی نەخۆشخانە و فریاكەوتن 10 حاڵەتی مردن هەبووە”.