بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی و پۆلیسی هیندستان ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری ئێر هیندستان کە لانیکەم 242 کەسی تێدابو، دوای ماوەیەکی کەم لە بەرزبونەوەی فڕۆکەکە لە شاری ئەحمەدئابادی هیندستان کەوتە خوارەوە.
بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی و پۆلیسی هیندستان ئهمڕۆ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی جۆری ئێر هیندستان کە زیاتر لە 242 کەسی تێدابو، لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری ئەحمەدئابادی ڕۆژئاوای هیندستان کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی دیاری بکەن کە زیانهكان چهند بون.
کۆمپانیای ئێر هیندستان ڕایگەیاند، فڕۆکەکە بەرەو فڕۆکەخانەی گاتویک لە لەندەن لە بریتانیا ڕۆیشتوە، ئەفسەرانی پۆلیسیش ڕایانگەیاندوە، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی مەدەنی نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتوهتە خوارەوە.
کۆمپانیای ئێر هیندستان لە بەرنامەی ئێکسدا ڕایگەیاندوە، “لەم ساتەدا وردەکارییەکان دڵنیا دەکەینەوە و نوێکارییەکانی دیکەش بەیەکەوە دەبەستینەوە”.
کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان بڵاویانکردەوە، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە کاتی هەڵفڕینی فڕۆکەکەدا بوە، لە دیمەنەکاندا دەرکەوتوە کە پاشماوەکان ئاگریان گرتوە، دوکەڵی ڕەشی ئەستور بەرز بوەتەوە بۆ ئاسمان لە نزیک فڕۆکەخانەکە.
































































