دوای بریارەكەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتوومی ئیران بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و ئیدانەی بریارەكانی كرد و ئاماژەی بەوە داوە: دامەزراوەیەكی نوێ پیتاندنی یۆرانیۆم درووستدەكات .
بەیاننامەی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوە و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران.
ئێران بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئیدانە دەکات و بە “دوژمنانە” دەزانێت.
ئێران لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دژ بە یۆرانیۆم، دامەزراوەیەکی نوێی پیتاندنی یۆرانیۆم لە شوێنێکی پارێزراودا دروست دەکات.
ئێران بە نیازە سەنتریفیوجی نەوەی یەکەم لە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ بە سەنترفیوجی پێشکەوتووی نەوەی شەشەم بگۆڕێت.
ئێران لە بەرامبەر ئەو بڕیارنامەی دوژمنکارانەی کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسەندی کردووە، ڕێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر.