دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرچاوەیەک لە گرووپی حوسییەکانی یەمەن بە نیوزڤیکی ڕاگەیاند ” ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل هێرش بکەنە سەر ئێران،ا گرووپی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیش دەچنە نێو شەڕەکەوە”.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.
سەرچاوەکەی نیوزڤیک گرووپی حوسییەکانی یەمەن لە چەند مانگی ڕابردوودا گورزی قورسی هێزەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیلی بەرکەوتووە، بە “بەرزترین ئاستی ئامادەیی” وەسفکردووە و هۆشداریشیداوە ئەگەر ئەمریکا ڕێوشوێنی سەربازی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران یان حوسییەکان لە یەمەن بگرێتەبەر، ئەوا گرووپەکەش “تۆڵەی لێدەکاتەوە” و “ئەمەش زۆر مەترسیدار دەبێت”.