کەناڵی سی بی ئێس ئەمریکا بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی ئەمریکا ئاگادارکراونەتەوە کە ئیسرائیل “بە تەواوی ئامادەیە” بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم بابەتە یەکێک بووە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڕیاری کشانەوەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر و خێزانە سەربازییەکانی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
کاربەدەستانی ئەمریکا نیگەرانن لەوەی ئەگەر ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکاتە ئامانج، کۆماری ئیسلامی بە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندی و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە تۆڵەی خۆی دەکاتەوە.