لە سنووری ئیدارەی سۆران زیاتر لە 6 كەس خۆیان دەپاڵێون
زاری كرمانجی – سۆران:
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە رێگەی ئەندامانی كۆنگرەی 14ی پارتییەوە كە دانیشتووی ئیدارەی سۆرانن،” 1020 كەس وەك ئەندام بەشداری كۆنگرەن، لەو ژمارەیەدا 180 كەسیان خۆیان بۆ ئەندامی سەركردایەتی كاندید دەكەن”.
زانیارییەكان ئاماژەن بۆ ئەوە دەكەن” 51 كەس دەبنە ئەندامی سەركردایەتی و 9 كەسیش وەك ئەندامی یەدەك دیاری دەكرین، بە پێی رێژەی دەنگەكانیان، لەو ژمارەیەش %25 بۆ ئافرەتان تەرخان كراوە”.
بەپێی قسەی ئەندامانی كۆنگرە ” زیاتر لە 20 كەسی نوێ دەبنە ئەندامی سەركردایەتی، بەو پێیەی ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی لە ژیان نەماون و ژمارەیەكیش خۆیان كاندید ناكەنەوە، بۆیە بواری چوونە پێشەوەی كەسی نوێ بۆ سەركردایەتی دەبێت”.
پێشبینی دەكرێت سبەی ئێوارە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی دەست پێ بكات و لە سنووری ئیدارەی سۆرانیش زیاتر لە 6 كەس خۆیان بۆ ئەندامی سەركردایەتی پارتی دەپاڵێون.