مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری بەرگریی ئێران لە ڕاگەیاندراوێكدا هەڕەشەی لێدانی بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەكات و دەڵێ “ئەگەر دانوستانە ئەتۆمییەكان شكست بهێنن و ململانێی سەربازی لە نێوان واشنتن و تاران سەر هەڵبدات، بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە دەكەینە ئامانج.”
عەزیز ناسر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـى حوزەیران بەر لە شەشەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەكانی نێوان تاران و واشنتن ڕاگەیاند “ئەگەر ململانێیەك لەگەڵ ئەمریكا سەر هەڵبدات، بنكەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بە ئامانج دەگرین.”
دوای ئەوەی تاران ئاشكرای كرد كە بڕێكی زۆر زانیاریی ستراتیژی هەستیاری و بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە ئیسرائیل دەستكەوتووە، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند كە “بانكی ئامانجی دوژمن لەسەر مێزی هێزە چەكدارەكانە.”

































































