محەممەد مەحموود- سۆران :
بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران چەند باس لە چەند ڕێنماییەک دەکات بۆ شوفێران بۆ ئەوەی لەوەرزی هاویندا پێیەوە پابەندبن تا دووربن لە رووداوی نەخوازراو.
عەدنان عوبێد، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران گوتی” لە رێگەی زاری کرمانجییەوە پەیامێکی هۆشیاری دەگێنمە شوفێران بۆ ئەوەی لەوەرزی هاویندا هەندێ پێداویستی هەیە لەناو ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵیان نەگرن و جێیان نەهێڵن ، چونکە هەڵگرتنی ئەو کەرستانە کارەسات دەنێنەوە لەوانەش :
١-چاویلکەی زەرەبین.
٢-دەبەی ئاو.
٣-بوون و معەتەڕ.
٤-چەرخ.
٥-پاوەر بانک.
٦-وایەری USB لەحاڵەتی کونێکت دا.