زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی كارەبا لە ڕونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەدا: “ئەو وێستەگانەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە پێشتر بە هۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێویست لە لایەن حکوومەتی هەرێمەوە لە کار وەستابوون، لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە سوتەمەنیان بۆ دابینکراوە و شایستە داراییەکانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت و لە دەرەوەی تۆڕی کارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا و هەناردەکردنی”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان دوورە لە ڕاستی و، هەر کاتێک سووتەمەنیی پێویست لە لایەن حکوومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.