زاری كرمانجی-سۆران
پزیشكان و پسپۆرانی بواری تەندروستی ڕێنمایی دەخەنە ڕوو، بۆ سووتانی لەناکاو لەماڵەوە یان شوێنێک روویدا.، پێویستە ئەم فریاگوزاریەی سەرەتایی ئەنجام بدەن:
1- بۆ ماوەی دە خولەك شوێنی سوتواوییەكە بخەرە بەردەم ئاوی سارد. بەڵام نابێت بیخەیتە ناو ئاوی ساردەوە چونكە برینەكە ئاو دز دەكات.
2- ئەنگوستیلە و ئەڵقە و هەر شتێكی تر لە جێَگەی سوتاوییەكە بوو لایبەرە.
3-بە باندجێك یان پەرۆیەكی پاك سووتاوییەكە بپێچە.
4- هیچ ماددەیەكی وەك ئاوەتەماتە و مەعجونی ددان مەكە سەر سوتاوییەكە چونكە دەبێتە هۆی هەوكردن و تەشەنەكردنی برینەكە.
5- لەهەمووی گرینگتر پیویستە بە زووترین کات زامدارەکە بگێنرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی یان نەخۆشخانە.