مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانەی بەشداری كردنی لە پڕۆژەی (ڤیزت کوردستانVisit Kurdistan) گووتارێكی پیشكەش كرد و لە بەشێكی گووتارەكەی گووتی ” ئێمە هەموو پابەندییەکی دەستووری کە لەسەرمان بووە، زۆر بە زیادەشەوە جێبەجێمان کردووە. چاوەڕێشمان دەکرد لە بەرامبەردا، مافەکانی خەڵکی کوردستانیش بدرێت، بەڵام بە داخەوە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و تەنانەت لەو رێککەوتنناش ناگیرێت کە ئیمزایان کردووە”. زیاتر روونیكردەوە” بەرپرسانی بەغدا، دەبێ بزانن کە عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و هەرێمی کوردستانیش بە پێی دەستوور، قەوارەیەکی یاسایی و دەستوورییە و دەبێ لەو چوارچێوەیەدا، مامەڵە و هەڵسوکەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت. نەک بە عەقڵییەتی مەرکەزی و سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان کە لە سەدەی ڕابردوودا، ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵاتتدار لە بەغدا، بە ئاگر و ئاسن و بەکارهێنانی هەموو چەکێک، ڕووبەڕووی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بوونەوەو بەڵام ئەم سیاسەت و ڕەفتارانە، جگە لە ماڵوێرانی و وێرانکاری، هیچ سوودێکی بۆ عێراق نەبووە . بۆیە هیوادارم بەرپرسانی بەغداش واز لەو سیاسەتە چەوتەی برسیکردنی خەڵکی کوردستان و پێشێلکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردسان بێنن چونکە هیچ سوود و ئەنجامێکی نابێت”.
1اسماعیل, 11:16