مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نوێنەری ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا ڕاگەیاند “دوور نییە هەوڵەكانی شەرع بۆ پێشخستنی حوكمڕانی گشتگیر و پەیوەندیكردن لەگەڵ ڕۆژئاوا، ببێتە هۆی تیرۆركردنی،”
تۆماس باراك، نوێنەری ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر ئاشكرای دەكات كە مەترسی لە سەر ژیانی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا هەیە و دەڵێ “كوتلە چەكدارە بیانییەكان، كە لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمدا پەیوەندییان بە شەرعەوە كردووە و بەشار ئەسەدی سەرۆكی پێشووی سووریان لە حوكمڕانی دوور خستەوە. لە ئێستادا سەركردایەتی نوێی سووریا كار دەكات بۆ تێكەڵكردنی ئەم چەكدارانە، كە ئەزموونی شەڕكردنیان بەدەستهێناوە، لە سوپای نیشتمانی خۆیدا، كە ئەو گرووپانەش ئامانجیان دامەزراندنی گرووپەكانی هاوشێوەی داعشن.”
دەشڵێت “ئەم جۆرە گرووپانە هەستیارن بەرامبەر ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و هەنگاوەكانی شەرع بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵیان، مەترسی لە سەر ژیانی دروست دەكات.”
جگە لەوەش باراك ئاماژەی بە زنجیرەیەك تەحەددای بەردەم شەرع كرد، لەوانە یەكخستنی هێزە كوردییەكان لە سوپای سووریا، یەكخستنی یەكەی شەڕكەری بیانی خۆی و مامەڵەكردن لەگەڵ كەمپی دەستبەسەركردنی فراوانی داعش لە باكووری سووریا.