دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاندووە، ئێران لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا لەگەڵ نوێنەران ” توند و تیژ” بووە و پێداگری لەسەر ئەو داواکاریانە دەکات کە لە لایەن ئەمریكاوە “قبووڵ ناکرێت”.
لە لایەكی دیكەشەوەسەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند ” بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە باڵوێزەکانی لەگەڵ نوێنەرانی ئێران درێژە بە دانوستانەکانیان بدەن”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسماعیل بەقایی، گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ كەناڵەكانی راگەیاند و دواو گووتی ” شەشەمین خولی دانوستانی ئەتۆمی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممەی لە شاری مەسقەتی عومان بەڕێوە دەچێت”.
ئەمە یەکەم خولی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵاتە دوای ئەوەی ئەمریکا پێشنیاری نووسراوی بۆ ئێران ناردووە و تاران دەڵێت وەڵامێکی وردی بۆ ئامادە دەکات.
ئێران سوورە لەسەر بەردەوامبوونی پیتاندنی یۆرانیۆم لە لە ناو وڵات، بەڵام وەک دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕوونی کردەوە، لەگەڵ ئەم داخوازییەدا نییە.