دەستەی کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت” لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینی ئەمساڵ روو لە ناوچەکە دەکات”.
کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە” پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆلە کاریگەری لەسەر زۆربەی پارێزگاکان هەبێت، بە پلەی جیاواز، بەو پێیەی پلەکانی گەرما بەرە بەرە دەست دەکەن بە بەرزبوونەوە و بەشێوەیەکی بەرچاو لە سەرووی مامناوەندەوە لە ڕۆژی هەینی ١٣ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و لە سەرەتای هەفتەدا دەگاتە لوتکە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای ناوەڕاستی هەفتەوە پلەکانی گەرما سەرلەنوێ دەست بە دابەزین دەکەن و کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت، جگە لە ناوچهكانی باشوور کە تا کۆتایی هەفتە لە سەرووی تێکڕا دەمێنێتەوە.
کەشناسی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینیدەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە ڕۆژدا لە کاتی لوتکەی شەپۆلەکەدا بەم شێوەیە بێت، ناوچەی باکوور لە نێوان (٤٤ – ٤٦) پلەی سەدی، ناوچەی ناوەڕاست لە نێوان (٤٩ – ٥٠) پلەی سەدی، هەروەها ناوچەی باشوور لە نێوان (٤٩ – ٥٢) پلەی سەدیدا.