لە ڕۆژی عەرەفەوە تا ئێستا زیاتر لە 32 هەزار کەس لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە.
بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ڕایگەیاندووە”لە ڕۆژی عەرەفە و هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان، 21 هەزار کەس لە ڕێگەی دەروازی حاجی ئۆمەرانەوە چوونەتە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەو لاوە، 11 هەزار کەسیش هاتوونەتە شارەکانی هەرێمی کوردستان؛ واتا بە گشتی لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر لە 32 هەزار کەس لە ڕێگەی ئەم دەروازەیەوە هاتوچۆیان کردووە.
” سالار تەحسین زیاتر گوتی: “لە 01-01-2025، تا ئەمڕۆ سێشەممە، 10-06-2025، زیاتر لە 310 هەزار کەس لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕێگەی دەروازی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و زیاتر لە 316 هەزار کەسیش لێرەوە چوونەتە ئەو وڵاتە کە کۆی گشتی بە چوون و هاتن، دەکاتە زیاتر لە 626 هەزار گەشتیار.”
بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی دەروازی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران باسی لەوەش کرد “ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن و 265 هەزار گەشتیار لە دەروازی حاجی ئۆمەرانەوە هاتوچۆیان کردووە.