مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەكی سیاسی عێراقیی بڵاوی كردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕێگریی لە بەشداریكردنی هێزە سەربازیی و میلیشیاكان دەكات كە بەشداریی هەڵبژاردن بكەن، بەڵام كۆمیسیۆن ناوی كاندیدەكانی ئەو لایەنانەی پەسەند كردووە و بەشداریی هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو دەكەن.
ڕۆژنامەكە ئاشكرای كردووە ئەو كاندیدانە هەریەكەیان بە ناوێكەوە وەك بانگخوازی ئایینی و ڕێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەشێكی زۆریشیان وەك نوێنەری عەشیرەت و بنەماڵە بەشداریی لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەكەن.