زاری کرمانجی-سۆران
-بەپێی وتەی پزیشكان و پسپۆرانی بواری تەندروستی، خوێن بەربوونی لووت کاتێك ڕوودەدات کە ئەو پەردەیەی ناوپۆشی لووتی کردووە تووشی روشان یان برین دەبێت.
-ئاماژە بەوەش دەدەن: “بەهۆی هەوای وشك یاخود خوراندنی لووت یان بەکار هێنانی دەرمانی دژە خوێن مەیین، یان ههوكردنی قورگ و لهوزهتێن یان بەهۆی هەندێک نەخۆشییەوە وەک بەرزی پەستانی خوێن. هەروەها ڕۆیشتن بۆ شوێنە زۆر بەرزەکان و بەکار هێنانی مادە هۆشبەرەکان لە رێگای لووتەوە هەمان کاریگەریان هەیە لەسەرخوێن بەربوونی لووت .
چۆنیەتی چارەسەر کردنی:
کاتێک لووت دەستی کرد بە خوێن بەربون،بە شێوەیەکی رێك دانیشە و سەرت بەرەو پێشەوە بچەمێنەوە (بە پێچەوانەی ئەو خوە باوەی ناو خەڵک کە سەر بۆ دواوە دەچەمێننەوە) بۆ ئەوەی رێگا لە چونەخوارەوەی خوێن بگریت بۆ ناو گەروو نابێ بەهیج شێوەیەک خوێنەکە بگەڕێتەوە ناو قوڕگت، پاشان بە هەردوو پەنجە بەهێواشی بەشه نەرمەکەی لووتت بگرە.
ئەگەر دوای ٢٠ خولەك خوێن بەربوونەکە نەوەستا پێویستە سەردانی پزیشك بکەی.