سەرۆکی دادوەری ئیسفەهان سەپاندی سزای دەستبڕینی بەسەر دوو تۆمەتباری دزیکردن لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیسفەهان ڕاگەیاند.
ئەسەدوڵڵا جەعفەری ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و گووتی: فەرمانی بڕینی دەستی دوو دزی پیشەیی کە چەندین كاری نایاسای و تاوانیان لە ئیسفەهان ئەنجامداوە جێبەجێكرا.
پێشتر غوڵامحسێن موحسینی ئێجیی، بەرپرسی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە میانەی گووتارێکدا ڕایگەیاند ” زۆرترین حوکمی بڕینی بەشەکانی جەستە لە ئێران لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا جێبەجێ کراوە”.
دوابەدوای ڕەخنە نێودەوڵەتییەکان، کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا هەوڵی داوە کە حاڵەتەکانی بڕینی بەشەکانی جەستە و لەسێدارەدان بە ڕادەیەکی کەمتر لە ڕابردوو کەم بکاتەوە.