سه‌ركرده‌یه‌كی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى رایگەیاند: ئه‌وان له ترسى ئه‌وه‌ى وه‌ك غه‌ززه‌یان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت، ماوه‌یه‌كه بێده‌نگن و هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئه‌نجام ناده‌ن.
ئه‌بوو توراب تمێمی، یه‌كێك له سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكراى كرد، ئه‌وان ترسیان له ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌یه بۆیه ماوه‌یه‌كه بێده‌نگن و هیچ هێرشێكیان ناكه‌نه سه‌ر ، گوتیشی: “جاران بۆردوومانمان ئه‌كرد، مووشه‌كمان پپێانهوه ده‌نا، ئێستا الحمدلله هیچ ناكه‌ین و وازمان هێناوه”.
ئه‌بوو توراب، له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا، گوتیشی: “ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ببینه‌وه، ئه‌وا ڕێك وه‌كو غه‌ززه‌مان به‌سه‌ردا دێت”.
سه‌باره‌ت به چه‌كدانانى میلیشیاكان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه نه‌یشارده‌وه كه به‌نیازن چه‌ك دابنێن و له ناو حكوومه‌تدا پۆستى باڵایان پێبدرێت، گوتیشی: “چەکی گرووپه‌كانى به‌ره‌ى مقاوه کۆتایی پێدێت ئەگەر حکوومەت وەزارەتێک یان پۆستی بەڕێوەبەری گشتییان پێبدات و تێكه‌ڵ به داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت بكرێن”.